ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

گەڵا جاف

 

رۆژی چوارشەممە 7ی ئابی 2019 پۆلیسی خانەقین دەستگیركردنی دووكەسی راگەیاند، یەكێكیان بەتۆمەتی دزی لە ماڵان، یەكێكی تریشیان مادەی هۆشبەری پێ گیراوە.

لەمبارەوە، عەمید دیار شەكەوت، بەرێوەبەری پۆلیسی خانەقین / دیالە، بەتایبەت بۆ رێگای كوردستان ئاشكرایكرد " پاش چاودێری وردی هێزەكانمان لەناو خانەقین، ئەمڕۆ توانیان دزێك دەستگیربكەن كە دزی لەماڵان كردبوو."

ناوبرا گووتیشی،" ئەو دزە لەبەردەم پۆلیسی دانی بەوەدا ناوە كە دزی ئەنجامداوە.

بەرێوەبەری پۆلیسی خانەقین، هاوكات، گرتنی بەكارهێنەرێكی مادە هۆشبەرەكانی بەمادەی هۆشبەرەوە لەناو خانەقین راگەیاند.

لەبارەی جۆری سزاكانیان، بەرێوەبەری پۆلیسی خانەقین، ئاماژەی بۆئەوەكرد" دۆسیەكانیان رەوانەی دادگا كراوە، لای ئێمە دانیان ناوە بەتاوانەكانیان".