ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هاوڕێ کرێکار -گەرمیان

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 7ی ئابی 2019 به‌ ئاماده‌بوونی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ پۆلیس و ئاسایش و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ ته‌ندروستی و فریاكه‌وتن و گه‌شتوگوزار و ڤێته‌رنه‌ری و ئه‌وقاف، ئاو، كاره‌با، قایمقامی كه‌لار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ پلانی پشووی جه‌ژنی قوربان ئه‌نجامدا.

شەهاب ئەحمەد، قائیمقامی قەزای کەلار، لەکۆبونەوەکەدا لایه‌نه‌كانی راسپارد له‌و ڕۆژانه‌دا له‌ ئاماده‌باشیدابن له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان و له‌ ناو فه‌رمانگه‌و ناوچه‌ گه‌شتیاری و گوشتارگه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كاروباره‌كان له‌ ژێر كۆنترۆڵ و به‌ باشی ئه‌نجامبدرێن و وه‌ك هه‌میشه‌ كه‌شێكی ئارام و له‌ بار بۆ هاووڵاتیان دابین بكرێت و سه‌روماڵیان پارێزراوبێت.

هەر لە کۆبونەوەکەدا، لایه‌نی ئه‌وقاف راسپێدرا له‌ رێگه‌ی مزگه‌وته‌كانه‌وه‌، داوا له‌ هاووڵاتیان بكه‌ن ئاژه‌ڵه‌كانیان ببه‌نه‌ كوشتارگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست سه‌ر ببڕێت و هه‌روه‌ها نه‌بنه‌ هۆی پیشكردنی ژینگه‌.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ پشوه‌كانی جه‌ژن، لایه‌نی گه‌شتوگوزار ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، هاوشێوه‌ی ساڵانی داهاتوو پێشوازی له‌ گه‌شتیاران ده‌كه‌ن و ڕێبه‌ری گه‌شتیاری و نایلۆن به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن. جیاواز له‌ ساڵانی رابردووش له‌ ڕۆژانی پشووی جه‌ژنی قوربان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان مه‌له‌وانیان قه‌ده‌غه‌ كردووه‌، چونكه‌ گه‌شتیارێكی زۆر ڕووده‌كاته‌ ناوچه‌كان ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ ڕووداوی دڵته‌زێن ڕوونه‌دات.

لە کۆبونەوەکەدا، نوێنەری ڤێتەنەری لە کۆبونەوەکە، وتی: بڕیاردراوە، 24 كاتژمێر كوشتارگه‌كانیان كراوه‌بن ئه‌مه‌ش له‌ پێناو ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه‌ بكرێت و ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست سه‌ر ببڕدرێن.