ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هاوڕێ كرێكار- رێگای كوردستان

شەوی رابردوو له‌ شاری كه‌ركوك، ته‌رمی گه‌نجێك به‌ كوژراوی دۆزرایه‌وه‌ و تا ئێستا هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی و چۆنیه‌تی كوشتنی ئاشكرا نه‌كراوه‌ .

به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ شاری كه‌ركوك، به‌ڕێگای كوردستانی داوه‌، لەگەڕەکی (حەی نەسڕ)ـی شاری کەرکەک، نزیکـ مزگەوتی (المدینە المنورە) تەرمی گەنجێکی تەمەن ۲٠ ساڵان بەناوی (مستەفا عبد السلام) دۆزراوه‌ته‌وه‌.

هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كانی پۆلیس، ئاسەواری فیشەکـ بەپشتی وحەبل بەملیوە دیار بووە، تائێستا هۆکاری کوشتنی گەنجەکە نەزانراوە ولێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.