ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەنجومەنی وەزیران لەكۆبوونەوەی دوێنێیدا چەند بڕیارێکی گرنگی داو یەکێکیش لەوانەوە گەڕانەوەی مووچەی زیاتر لە 13 هەزار كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت.

لە راگەیەنراوێكی ئەنجومەنی وەزیران، تیایدا هاتووە، رۆژی 7ی8ی 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەسەرۆكایەتی مەسرو بارزانی سەرۆك و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو چەند بڕیارێكیشی دەركرد

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیران لەچوارچێوەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عیراق لەبارەی ماددەی 140، بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەتی دەكرد بۆئەوەی بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، بەدواداچوون و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بكرێت بۆ دانانی رێكارەكانی جێبەجێكردنی ماددەی 140 بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، گفتوگۆشی لەبارەی داڕشتنی میكانیزمێكی پێویست كرد بۆ جێبەجێكردنی بڕگەی هەشتەم لە بەشی چاكسازی لە هێڵە گشتییەكانی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەت، تایبەت بە چاكسازی لە سیستەمی باج، بەجۆرێك دادپەروەریی لە وەرگرتنی باج هەببێت، هەروەها گرتنەبەری هەموو رێكارێكی یاسایی و كارگێڕی بۆ رێگەگرتن لە خۆدزینەوە لە باج.