ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف- گەرمیان

قائیمقامیەتی كەلار هۆشداری دەداتە خاوەن مۆلیدەكان و رایدەگەیەنێت دەبێت لەماوەی 15 رۆژدا پێوەری كارەبای نیشتمانیی لەمۆلیدەكانیان دابنێن.

سیروان حەسەن، ئەمڕۆ پێتج شەمە 8 / 8 / 2019 ، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی كەلار، بە رێگای كوردستانی راگەیاند" قایمقامی كەلار لەئەمەوەوە هۆشداری دەداتە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان كە دەبێت لەماوەیەكی كەمدا پێوەری كارەبای نیشتمانیی دابنێن."

گووتیشی،" ئەم داواكاریە كە ئاراستەی خاوەن مۆلیدەكانمان كردوەو لەسەر داواكاری فەرمانگەی كارەبای كەلار ئاگادارتان دەكەینەوە هەر مۆلیدەیەك تاوەكو ئێستا پێوەری كارەبای نیشتیمانی لە ناو مۆلیدەكەی دانەناوە لە ماوەی 15 رۆژدا دەبێت هاوبەشی بكات و پێوەردابنێت."

گوتەبێژی قایمقامیەتی كەلار ، باسی لەوەكرد " هەر مۆلیدەیەك پێوەر دانەنێت بەپێچەوانەوە روبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە."