ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی ئابی 2019، رائید رێژەن بورهان، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی دەربەندیخان بەمیدیاكانی راگەیاند، لەسەر رێگەی شەمێران لە نزیک ناوچەی گەشتیاری بان قۆین ئەو ئۆتۆمبێلە کەوتووەتە نێو بەنداوەکەوە، لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا گەنجێک کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و ژنێکی بەساڵاچوو بە خنکاوی دەرهێنراون.

رائید رێژەن گوتیشی "شوێنەكە پێچی زۆری تێدایە، رەنگە هۆكاری كۆنترۆڵ لەدەستدانی ئۆتۆمبێلەكە ئەوەبووبێت، بۆیە كەوتووەتە نێو ئاوەكە، لەئەنجامدا دوو سەرنشینی خنکاون".