ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بوومەلەرزەیەك سنووری پارێزگای هەڵەبجەی هەژاند.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رۆژی دووشەممە 12ی ئابی 2019 رایگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 7:52، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.8پلەی رێختەر، سنووری پارێزگای هەڵەبجەی هەژاند، بەڵام زیانی گیانی و ماددی نەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی راشیگەیاند، بوومەلەرزەكە بە قوڵایی 10كم لە دووری 29كم لە شاری هەڵەبجە روویداوە و لە دەوروبەری هەڵەبجەش هەستی پێكراوە.