ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف- گەرمیان
ئەمڕۆ سێشەمە 13ی ئابی 2019 پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لەكاتی كێڵانی زەویدا تراكتۆر كەوتووە بەسەر گەنجێكی جووتیاردا و دەست بەجێ گیانی لەدەست داوە.
عەلی جەمال قەدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە (رێگای كوردستان) ی ڕاگەیاند: " ئەمڕۆ سێشەمە و سێیەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچكەی كەلار، گەنجێك بەناوی (شاهۆ هیجران حەسەن ) لەدایكبووی ساڵی 2002 بەمەبەستی كێڵانی زەوی ڕووی لە گوندەكەی خۆیان كردووە بەناوی گوندی قەرێتاغ سەر بە شارەدێی قەرەتەپە كە گوندێكی كوردنشینە و لەكاتی كێڵانی زەویدا تراكتۆر بەسەریدا كەوتووە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".
گووتیشی : "بەمەبەستی توێكاری تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری شارۆچكەی كەلاركراوە".