ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران بەھۆی جەژنی قوربانەوە، روویان لە ھەرێمی كوردستان كردووە و گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستانیش رایدەگەیەنێت، "لەماوەی چوار رۆژدا زیاتر لە ٢٠٨ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێمی كوردستانییان كردووە".

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان نادر رۆستی بەمیدیاكانی ناوخۆی راگەیاند، "بەھۆی ھاتنی جەژنی قوربانەوە ژمارەیەكی زۆر گەشیار سەردانی ھەرێمی كوردستانییان كردووە و لە رێكەوتی ٨ی ئاب تاكو ١٢ی ئاب زیاتر لە ٢٠٨ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە شارەكانی ھەرێمی كوردستان".

رۆستی راشیگەیاند، "زۆربەی گەشتیاران لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق ھاتوون، بەڵام ئەمە ئامارێكی سەرەتاییە و، ئاماری كۆتای ڕۆژانی كۆتای جەژن رادەگەیەنین، چونكە ھاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەكە لە زیاد بوون دایە".