ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

پۆلیسی راپەڕین لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ژنێک بەخنکاوی گەیەنراوەتە نەخۆشخانی گشتی قەڵادزێ.

لەڕاگەیەندراوی پۆلیسی ڕاپەڕیندا هاتوە " کاتژمێر 8:25 خولەکی ئەمشەو تەرمی ژنێک بەناوی ( ز . ع . ح) لەدایک بوی ساڵی 1974گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

ئاماژە بەوەش کراوە ژنەکە کابانی ماڵ بوە و دانیشتوی گەڕەکی شەهیدانی قەڵادزێیە.

لەربارەی هۆکاری مردنەکەیەوە، پۆلیسی راپەڕین دەڵێت "ئافرەتەکە بە حەبل خنکاوە".

پۆلیس ئەوەشی ئاشکراکردوە کە "ئافرەتەکە دایکی چوار کچ و کوڕێکە و بەوتەی هاوسەرەکەی باری دەرونی جێگیر نەبوە."

پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە "پاش توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".