ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

Image may contain: one or more people

گەلا جاف

به‌پێی ئاماری نوسینگه‌ی له‌دایكبون و مردن له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان، له‌ماوه‌ی 7 مانگی ئه‌مساڵدا له‌دایكبونی 3380 مناڵ تۆماركراوه‌.

نوسینگه‌كه‌ له‌ ئامارێكی دا كه‌ ده‌ستپێكی مانگی كانونی دوه‌م تا كۆتایی ته‌موزی 2019 ده‌گرێته‌وه‌، وینەیەكی بۆ ریكای كوردستان نیردراوە .ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌ له‌كۆی (3380) له‌دایكبون، هه‌زار و 754 مناڵیان له‌ ره‌گه‌زی نێره‌ و هه‌زار و 626 مناڵیان له‌ ره‌گه‌زی مێیه‌. هه‌روه‌ك ئاشكرایشی ده‌كات 88 مامه‌ڵه‌ی له‌دایكبون به‌رێخراوه‌ كه ‌له‌لای مامان و دادگاوه‌ ره‌وانه‌یان كراوه‌.

له‌باره‌ی مردنیشه‌وه‌، له‌م حه‌وت مانگه‌دا مردنی 222 كه‌س تۆماركراوه‌، كه‌ 119 كه‌سیان له‌ ره‌گه‌زی مێ و 103 كه‌سیان له‌ ره‌گه‌زی نێرن. هه‌روه‌ك نوسینگه‌كه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا مامه‌ڵه‌ی (73) دۆسیه‌ی مردنی راییكردوه‌ كه‌ له‌ دادگاوه‌ ئاراسته‌ی كراوه‌.

نوسینگه‌ی له‌دایكبون و مردن له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان، له‌ماوه‌ی ئه‌و 7 مانگه‌دا، (966) مامه‌ڵه‌ی وێنەی تۆماری لەدایکبون "صوره‌ قید"ی بۆ هاوڵاتیان به‌ڕێكردوه‌، له‌گه‌ڵ (883) مامه‌ڵه‌ی پەسەندکردنی راستودروستی مامەڵەی لەدایکبون و مردن "صحه‌ صدور".