ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەشكردنی مووچەی بۆ سبەی ئاشكراكرد.

وەزارەتی دارایی و ئابووری رۆژی شەممە 24ی ئابی 2019 بە میدیاكانی ناوخۆی راگەیاند، "رۆژی یەكشەممە لە پارەكەی بەغدا دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە كە چەند رۆژێك بوو بەهۆی نەمانی پارە لە بانكەكاندا راگیرابوو".

بە پێی زانیارییە میدیاییەكان، "رۆژی یەكشەممە مووچەی (وەزارەتەكانی سامانە سروشتییەكان و ئەوقاف و كاروباری ئایینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ناوخۆ، دەزگای ئاسایش، پێشمەرگەی بەرگری فریاكەوتن و رەگەزنامه) رەوانەی گەنجینەكان كراوە و دابەشدەكرێت".