ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

211 ئافرەت لە شەش مانگی رابردوو لە هەرێمی كوردستان بە هۆكاری جیاواز كوژراو یان سووتێنراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماری شەش مانگی رابردووی خۆی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئامارەكان، 22 ژن كوژراون، 32 ژن خۆیان كوشتووە، 99 ژن سوتاون و 58 ژنیش سوتێنراون. هەروەها، 47 ژنیش دەستدرێژی سێكسی كراوەتەوە سەر.

هەر لە ئامارەكەدا هاتووە، چوار هەزار و 972 سكاڵا لەبارەی توندوتیژی دژی ژنان تۆمار كراوە.