ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

گەڵا جاف

 

رۆژی شەممە 24ی ئابی 2019 لە شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان منداڵێكی تازە لەدایك بووبە فرێدراوی دۆزرایەوە.

هەڵگورد محەممەد جێگری بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی كەلار بە رێگای كوردستان-ی راگەیاند، منداڵێكی كوری تازە لەدایك بوو ئەمرۆ لە نزیك مزگەوتی بوخاری لەكەلار دۆزرایەوە.

ناوبراو گووتیشی، مندالەكە دۆخی تەندروستی باشەو لەنەخۆشانەیە و چاودری دەكری .

لەماوەی ئەمساڵدا ئەوە یەكەمین حاڵەتی لەوجۆرەیە كەمنداڵی تازە لەدایك بووفرێبدرێت.