ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێناس گەرمیانی

بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە ،گەنجێكی هەرزەكاری دانیشتووی شارۆچكەی خورماتوو خۆی بە سەختی بریندار دەكات.

بە پێی ئەو زانیاریانەی كە دەست (ڕێگای كوردستان) كەوتوون ئەو گەنجە لە ناو ماڵی خۆیان لە گەڕەكی كۆماری شارۆچكەی خورماتوو بە دەمانچە فیشەكێكی بە خۆیەوە ناوە وخۆی بە سەختی بریندار كردووە.

هەر بە پێی زانیارەكان هۆكاری خۆ برینداركردنی ئەو گەنجە بۆ كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە بەڵام ئاشكراو ڕوون نەبووەتەوە كە كێشە كۆمەڵایەتییەكە چییە ودواتریش بریندارەكە گەیاندرایە نەخۆشخانە بەمەبەستی چارەسەركردنی.