ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 Image may contain: 6 people, people sitting

سیاسەتمەدار و تێكۆشەر هاوڕێ(كەریم ئەحمەد)سكرتێری پێشوی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان لەماڵی خۆی لە شاری كۆیە پێشوازی لە بەڕێز (كۆسرەت رەسول عەلی)جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و وەفدی هاوڕێی كەپێك هاتبوون لەهەریەك لە بەڕێزان سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و مامۆستا یوسف قائمقامی قەزای كۆیە و ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسێۆنی سەوز و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و حزبی و سەربازی.

رۆژی هەینی 23ی ئابی 2019 لەمیانی پێشوازی كردن هاوڕێ كەریم ئەحمەد سوپاسی كاك كۆسرەت ڕەسول و وەفدی یاوەری كرد بۆ ئەم سەردان و بەسەركردنەوەیە،ڕایگەیاند كە پێویستە كورد یەك گوتارو یەك هەڵوێست بێ و دووپاتیشی كردەوە كە تاكە ڕێگای بەردەم كورد یەكدەنگی و یەكگرتووییەو تەنها بەم هەنگاوەش دەگەینەئامانج،وەهەروەها هاوڕێ

‎كەریم ئەحمەد گوتیشی پێشكەوتنی وڵاتەكەمان و سەركەوتنمان بەسەر تەنگژەكان پەیوەستە بەیەكڕیزی نێوماڵی كورد.

‎لە سەردانەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی حوكمڕانی و پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە هاوڵاتیان،لەم ڕووەوە هاوڕێ كەریم ئەحمەد باسی ئەوەی كرد كە سنوری قەزای كۆیە فەرامۆش كراوە،داوای كرد كە خزمەتگوزاری زیاتر پێشكەشی هاووڵاتیان بكرێ،كار لە پڕۆژە پەك كەوتووەكان بكەن،بەتایبەت ڕێگاو بان و خزمەت گوزاریەكان بەگەڕ بخرێنەوەو تەواوبكرێن.

‎لای خۆشیەوە كۆسرەت ڕەسول دڵ خۆشی خۆی دەربڕی بە باشی تەندروستی هاوڕێ كەریم ئەحمەد و ڕایگەیاندكە جەنابیان سەروەتێكی گەورەی نیشتمانین و یەكێكە لە سیاسەتمەدارە بە ئەزموونەكانی كورد.

Image may contain: 8 people, people standing and outdoor

Image may contain: 6 people, people standing

Image may contain: 3 people, people sitting

Image may contain: 6 people, people smiling, people sitting and indoor