ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،"مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادی سێ کەسیان بە تۆمەتی ڕفاندنی کچێک دەستگیرکردووە.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،"پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن ھاوڵاتییەکەوە کە کچەکەی ڕفێنراوە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتباران کۆکردەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، لەماوەیەکی کەمدا توانرا دو تۆمەتبار بەناوەکانی (د، ک، م - م، غ، م) دەستگیربکرێن. دواتر توانرا تۆمەتباری سەرەکی بەناوی (ن، ک، ق) دەستگیر بکرێت کە لەکاتی دەستگیرکردنیدا کچەکەشی لەگەڵدا بوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەئێستادا ھەرسێ تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 421 ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.