ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، كاندیدی یەكێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم رایگەیاند: چاوەڕێی فەرمانی سەرۆكایەتی هەرێم دەکەین بۆ دەستبەكاربون.

ئەمڕۆ لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان لە پرسەی دایكی وەزیری پێشمەرگە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،"چاوەڕێی فەرمانی سەرۆكایەتی هەرێم دەکەین بۆ دەستبەكاربون".

هەركات دەستبەكاربوم وەك جێگری سەرۆكی هەرێم بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە هەمو توانام بەكاردەهێنم

شێخ جەعفەر باسی لە یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان كردو راشیگەیاند،"ئێستا لە وەزارەتی پێشمەرگە كار لەسەر ئەو بەرنامەیە دەكرێت، هەركات دەستبەكاربوم وەك جێگری سەرۆكی هەرێم بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە هەمو توانام بەكاردەهێنم"

بەپێی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەبێت دو جێگری هەبێت، هەرچەندە نێچیرڤان بارزانی رۆژی 10ی حوزەیرانی 2019 وەك سەرۆكی هەرێم سوێندی یاسایی خواردوە بەڵام هەتا ئێستا هەردو جێگرەكەی كە سەر بەیەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕانن، لەلایەن ناوبراوەوە فەرمانی سەرۆكایەتییان بۆ دەرنەكراوە تا دەستبەكاربن.