ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە بەغداوە ٣٠ ملیار دیناری گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆ لە دهۆک دابەشدەكرێت.

نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی کشتوکاڵ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بڕی ٣٠ ملیار دیناری گەنمی جوتیاران لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان".

ئەو بڕە ٣٠ ملیارەی لە بەغداوە بۆ جوتیاران نێردراوە، ١٠ ملیاری بۆ پارێزگای دهۆکەو ئەمڕۆ لەو پارێزگایە دەست بە دابەشکردنی کرا، هەروەها ١٠ ملیاری بۆ پارێزگای هەولێرە و سبەی دوو شەممە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی.

هەرچی سلێمانییە لەبەر هەندێک ئامادەسازی ئیداری لە رۆژانی داهاتووی نزیکدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی.

بڕی ئەو ٣٠ ملیار دینارە لە ٢٥% پشکی پارەی گەنمی جوتیارانە کە تا ئێستا لە بەغداوە نێردراوە بۆ هەرێم.