ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بڕیاریداوە رۆژی کۆچی دوایی بڕیاری شەھید ئاسۆ مام جەلال بکرێتە "ڕۆژی وەفا".

پێشنیازێکی شایستەی بۆ مەرگی کاکە بڕیار بۆ نوسیوم، کە بڕیار بدەین ئەمڕۆ بە ڕۆژی وەفا بۆ باوک بناسێنین

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە نوسینێکدا لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە، "کاکە ڕەنج عومەر، پێشنیازێکی شایستەی بۆ مەرگی کاکە بڕیار بۆ نوسیوم، کە بڕیار بدەین ئەمڕۆ بە ڕۆژی وەفا بۆ باوک بناسێنین".

رۆژی کۆچی دوایی بڕیاری شەھید ئاسۆ دەکەینە رۆژی وەفا

ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی کۆچی دوایی بڕیاری شەھید ئاسۆ دەکەنە رۆژی وەفا، دەخوازن هەمو لایەنە پەیوەندیدارەکانی تریش پشتیوان بن.

ئێوارەی دوێنێ بڕیاری شەهید ئاسۆ مامجەلال لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی پێشتر بەهۆی هەواڵی شەهیدبونی باوکییەوە توشی جەڵتە ببو.

بڕیاری تەمەن چوار ساڵ، کوڕی شەهید ئاسۆ مامجەلال مەسۆییە، کە 31ی تەموزی رابردو لە هێرشێکی داعشدا شەهیدبو