ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ھاوپەیمانی فەتح، بۆردومانكردنی حەشدنی شەعبی لەلایەن ئیسرائیل بە راگەیاندنی جەنگ دژی عێراق دەزانێت و بەرپرسیارییەتەكەشی دەخاتە ئەستۆی ئەمەریكا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

لە راگەیاندراوێكدا ھاوپەیمانێتی فەتح، بە سەرۆكایەتی ھادی عامری بڵاوی كردووەتەوە رایدەگەیەنێت "بە توندی سەركۆنەی بۆردومانەكانی ئیسرائیل دەكەین، بۆ سەر كۆگاكانی چەكی حەشدی شەعبی و سەربازگەكان، تا كار گەیشتووەتە بۆردومانكردنی سەركردەكانیش".

ھاوپەیمانی فەتح راشیگەیاندووە، حەشدی شەعبی پارێزگاری لە مافی وەڵامدانەوەی ئەو بۆردومانانە دەكات و پێویستیشە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و بە تایبەت ئەمەریكا بەرپرسیاریەتی تەواویان لەو بۆردومانانە بگرنە ئەستۆ".

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە "بە ئامانجكردنی یەكێك لە سەركردەكانی حەشدی شەعبی لە قائیم، ھەنگاوێكی مەترسیدارە، لەلایەن ئیسرائیل دژ بە حەشد و پێكھاتە و سەركردەكانی".

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەوان ئەو بۆردومانانە بە راگەیاندنی جەنگ دژی عێراق و گەلەكەی و سەروەرییەكەی دەزانێت.

لەلایەكی دیكەوە ھاوپەیمانێتی نەسر داوای لە حكوومەتی عێراق كردووە، بەرپرسیارییەتی خۆی بەدیبھینێت لە پاراستنی سەروەری خاكی عێراق.