ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف

سەرباری بەرزی پلەكانی گەرما، كارەبای شارەدێی مەندەلی ناسراو بەناوچەی جێ ناكۆكی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، بەهۆی كێشەی بێكارەبایەوە دەناَلێنێ، سەرۆكی ئەنجومەنی شارەدێكەش دەڵێ داوای وێستگیەكی تایبەتی كارەبان كردوەو بەڵێنمان پێدراوە كە دابین بكرێت بۆمان.

رۆژی دووشەممە 26ی ئابی 2019، ئازاد حەمید سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی مەندەلی، بەرێگای كوردستانی راگەیاند" خراپی كارەبای مەندەلی كێشەیەكی نوێ نیەوماوەیەكی زۆرە ئەو گرقتە بەردەوامی هەیە".

ناوبراوگووتیشی، " رۆژانە لانی كەم 12 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی نامینێ .

سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی مەندەلی باسی لەوەكر " مەندەلی و قەزانیە وێستگەیەكی كارەبای تایبەت بەخۆیان نیەو بەستراوەتەوە بە شارۆچكەی بەلەدروزەوە،بۆئەوەش داوای ویستگەیەكی تایبەتمان كردوە بۆمان دابین بكرێ، بۆئەوەش بەڵێنمان لەبەرپرسانی دیالەوەرگرتوەو چاوەوانی جێ بەجێكردنی دەكەین.