ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

فراكیسۆنی ھاوپەیمانی نیشتیمانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی، بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوە كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی.

وەکو ئاگادارن پرۆسەی بەستنی پیوەری ئەوی ماڵان کە بۆ چەند ساڵێک دەبێت کاری لەسەر دەکرێت لە پێناو بە ھەدەرنەدانی ئاوو پێدانی ئاو بەیەکسانی بەھاووڵاتیان. گومانی تیدا نییە دەبێت ھەموومان پشتگیری بە سیستەم کردنی ئاو بکەین، رێگا لەبەھەدەردانی ئاوبگرین، بەڵام ئەوە جێگای داخە لەجیاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی کە ھەزاران فەرمانبەری ھەیە بۆ ئەوەی پرۆسەکەی پێ بەریوە ببات، ھەڵسا لەرێگای کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتەوە ئەو پڕۆسەی دەست پێ کرد کەھەر لەسەرەتاوە زۆر بەخراپی ئەم پرۆسیە دەستی پێ کردو ھەرلە گرانی نرخی پیوەرەکان وبێ کوالیتی پیوەرەکان و خوێندنەوە ھەواو چەند گرفتیکی تر کە تائیستا چارەسەر نەکراون کە بەبەر چاوی ھەموومان دەبینرێت، بەڵام ئەو پرۆسەیە ھەر بەردەوامە وابریارە لە ١-٩-٢٠١٩ئەو ھاووڵاتیانەی کە پیوەری ئاویان نەبەستوە غرامە بکرێن، سێ مانگی یەکەم بۆ ھەر مانگێک بری سەد ھەزار دنیار غرامە دەکرێت دوای ئەو سێ مانگە بۆ ھەرمانگیک بری دووسەد ھەزار دنیار غرامە دەکرێت بۆیە ئێمە وەک فراکسیۆنەکەمان ئەو بابەتە رەت دەکەینەوە. ناکرێت لەسەر پرۆسیەکی پر کەموو کوڕی بەشێکی زۆری ھاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەرین سزابدرین، بەڵکو دەبوایە لە جیاتی ئەوە ئەو کۆمپانیاو ئەوکەسانە سزا بدرین کە بەرھەمی بێ کوالیتی بەسەر ھاووڵاتیان ساغ دەکەنەوە. بۆیە پیشنیار دەکەین بۆ وەزارەتی شارەوانی بابەتی غرامە کردن نە چیتە بواری جێ بەجێ کردنەوە. داواکارین لە کۆی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی بۆ ئەو بابەتە بینە دەنگ کار بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بکەن کە وابریارە لە١-٩جێ بەجێ بکرێت بۆیە داوا دەکەین پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەک پێک بێنێت بەدواداچوونی زیاتر بکات دڵنیای تەواو بداتە ھاووڵاتیان کە پێوەرەکان بێ گرفتن ھیچ گرفتیکیان نییە، دواتر کار لەسەر جێ بەجێ کردنی بریارەکان بکەن .

لەگەڵ رێزدا 

کاسترۆ معروف احمد 

سەرۆکی فراکسیۆنی ھاوپەیمانی نیشتیمانی لەئەنجومەنی پاریزگای سلیمانی.

٢٦-٨-٢٠١٩