ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هه‌ولێر رایگەیاند،"بەهۆی نەبونی مۆڵەت 7 کارگە و وەرشەی بەستنی سیستەمی غازی(L.P.G)ی ئۆتۆمبێل داخرا".

لەراگەیەندراوێکیدا قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هه‌ولێر رایگەیاند"پشکنین وبەدواداچون بۆ7 کارگە و وەرشەی بەستنی سیستەمی غازی(L.P.G)ی ئۆتۆمبێل لەشاری هەولێر ئەنجامدراوە، بەڵام بەهۆی نەبونی مۆڵەت سەرجەمیان داخران".

هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت تاکو سەرجەم کارگە و وەرشەکان بەسەر دەکرێنەوە ئەمەش لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان.

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هه‌ولێر راشیگەیاند،"هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت تاکو سەرجەم کارگە و وەرشەکان بەسەر دەکرێنەوە ئەمەش لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان".

لەماوەی رابردودا بەهۆی ترسی شۆفێرانەوە لە خراپی کوالیتی بەنزین و سوتانی فیتپەمپ، هاوڵاتیەکی زۆر دەستیان بە گۆرینی سیستەمی کارپێکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان لە بەنزینەوە بۆ گاز کردوە.