ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە دەرچوانی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی (خولی یەكەم و دووەم) دەتوانن وشەی تێپەڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزەرنەیم) لە خوێندنگەكانیان وەربگرنەوە.

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: دوای هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون لە وەزارەت و ناوەندی وەرگرتنی خوێندكاران، توانرا وشەی تێپەڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزەرنەیم) بۆ سەرجەم دەرچوان ئامادەبكرێت و، ئەمڕۆش وشەی تێپەڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزەرنەیم) ڕەوانەی وەزارەتی پەروەردە كرا.

 وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەهەردو خولی یەكەم و دوەم دەكات لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە سەردانی خوێندنگەكانیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی وشەی تێپەڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزەرنەیم)، وتیشی پێویستە دەرچوان بەباشی پاسۆرد و یوزەرنەیمەكانیان بیپارێزن، چونكە دواتر لەڕێگەی ئەو (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ە دەتوانن (زانكۆلاین) پڕبكەنەوە.