ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە یەكسانكردنی بڕوانامەی ئەو فەرمانبەرانەی بە بێ بوونی مۆڵەتی خوێندن و بە وەرگرتنی مۆڵەتی بێ مووچە لە دەرەوەی وڵات بڕوانامەیان بەدەستهێناوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە نووسراوێكدا بڵاویكردتەوە كە، سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی درێژەیان بە خوێندنی ماستەر و دكتۆرا داوە لە دەرەوەی وڵات، بە بێ بوونی مۆڵەتی خوێندن و بە وەرگرتنی مۆڵەتی بێ مووچە و مۆڵەتی كراوە لەسەر ئەركی خۆیان، بڕوانامەكانیان یەكسان دەكرێت، بە مەرجێ هیچ جۆرە مووچە و دەرماڵە و خەرجییەكیان بۆ خەرج ناكرێت بۆ ئەو ماوانەی كە فەرمانبەر خوێندوویەتی بە بێ مۆڵەتی بێ مووچە واتە مۆڵەتەكانیان هەروەك خۆی دەمێنێتەوە.

لە بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هاتووە، ئەو فەرمانبەرانە لە پاش هەمواری بڕوانامەكانیان شایستەی سەرجەم مافە یاسایی و داراییەكانیان دەبن بە پێی بڕوانامەكانیان.