ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

هێزە ئەمنییەكانی عێراق، هەشت ئەندامی رێكخراوی تیرۆرستیی داعشیان لە كەمپی ئاوارەكانی كەركووك دەستگیركرد كە بەسیفەتی ئاوارە خۆیان حەشاردابوو.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركووك سەعد حەربییە لەڕوونكردنەوەیكیدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لەكەمپی ئاوارەكانی نەزراوە لەڕۆژهەڵاتی كەركووك، هێزە ئەمنییەكان لەسەر هەواڵدانی ئاوارەكان ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامداوە.

حەربیە راشیگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا هەشت ئەندامی داعش كە پێشتر بڕیاری دەستگیركردنیان بۆ دەركراوە و لەنێو ئاوارەكاندا خۆیان حەشارداوە، دەستگیركراون.

بەرپرسانی سەربازیی عێراق لە كەمپەكاندا لێكۆڵینەوە دەكەن لەبەرانبەر ئەگەری بوونی تیرۆریستان.

لە كەركووك حەوت كەمپی ئاوارەكانی ناوخۆ بوونی هەیە كە لە لەیلانی 1 و 2 و 3، داقووق، یەحیاوە، نەزراوە و باوە لەخۆدەگرێت.