ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: دوو ئەندامی حزبی دیموکراتی كوردستان (حدك) لە شاری سەردەشت کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانیان و گیانیان لە دەستداوە.

ماڵپه‌ڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 28ی ئابی 2019، فەیلەقی حەمزەی سه‌ربه‌ سوپای پاسداران لە شاری ئورمیە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاندوه‌: "بکوژانی پاسدار خالید شوان لە سنورەکانی سەردەشت کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی سوپا و دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیان بە دیل گیراوە".

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌: دوو کەس بەناوەکانی "عەلی بایه‌زید پوور" و "ئیبراهیم عەزیز نه‌ژاد" لە گوندی قەڵاتەڕە-ی سەردەشت گیانیان لە دەستداوە و کەسێکیش بە ناوی "مێهران ئەحمەدیان" برینداربووه‌ و دواتر بە دیل گیراوە.

ماڵپه‌ڕی ڕێکخراوی هەنگاو بڵاویكرده‌وه‌ له‌زاری سەرچاوەیەک لە حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) ئەو زانیاریانە و شه‌هیدبوونی ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه‌ی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌، خالید شوان، کادری پاراستنی زانیاریی سوپای پاسداران بووه‌ و ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 26ی ئابی 2019، لە شاری پیرانشار و لەلایەن چه‌ند چەکدارێكی نەناسراوەوە کوژراوه‌.