ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هاوڕێ کرێکار- گەرمیان

ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ی ئابی 2019، لە هوتێل لەندەن ئای لە شارۆچکەی کەلار ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، پلانی چوارساڵی کەرتی کشتوکاڵی لەگەرمیان،خستە بەر باسی شارەزاییان و خاوەن باخەکان وخاوەن ئاژەڵدارانی ناوچەکە تا پێکەوە پڵانێکی جوان دابڕێژنەوە.

شادیە حسین ، بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتووکاڵی گەرمیان، بە ڕێگای کوردستانی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ کۆبووینەتەوە لەگەڵ نوێنەری سەرجەم لایەنەکانی کشتووکاڵ و نوێنەری کیڵگە پەلەوەریەکان و ئاژەڵ داران و مامۆستای زانکۆ و کەسانی پسپۆری بوارەکەدا، بۆئەم مەبەستە، پێکەوە پلانی چوار ساڵی داهاتووی ناوچەی گەرمیان بۆ وەزیری کشتووکاڵی هەریم دادەنین و وک ڕاسپاردەیەک دەیگەیەنن بەدەستیان".

شادیە حسین وتیشی٫٫ ئامانجی ورکشۆپەکە گوێ گرتن بوو لەداواکاری خەڵک و کەسانی شارەزا تا پیکەوە بتوانین ڕاسپاردەکان بەباشی بگەیەنین،،

لەبارەی پلانی چوار ساڵی داهاتووەوە، شادان وتیشی، زیاتر جەختمان کردۆتەوە لەسەر دۆزینەوەی بازاڕی کار بۆ بەرهەمی جووتیاران، کەم کردنەوەی ڕێگریەکانی بەردەم کار کردنی جوتیاران، دانانی پرۆژە یاسایەکی گونجاو کە خزمەت بەکەرتی کشتووکاڵ بکات.