ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف

بۆبەرگرتن لەنەخۆشیە گواستراوەكان، ئەمڕۆ بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان،عەلوەی كەلاری دەرمان رێژكرد.

لەوبارەوە، تۆفیق محەمەد ، بەرێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان بە رێگای كوردستانی راگەیاند" ئەمڕۆ چوارشەمە 28 ئابی 2019 تیمەكانی سەر بە بەشی نەخۆشیە گوازراوەكان لە بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان، دەرمانڕێژی عەلوەی كەلاریان كرد كە بە هۆی كەڵەكە بونی پاشەڕۆوە مەترسی بڵاوبونەوەی نەخۆشی لیشمانیا، زامی بەغدادی لێدەكرا.

گوتیشی" هەروەك پێشنیازیشیان كردوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان كە حاویەی كۆكردنەوەی خاشاك لەو جێگەیە دابنرێت بەمەبەستی رێگرییكردن لە مەترسیە تەندروستیەكانی ئەو حاڵەتە.

ئەوبەرپرسە روونیشی كردەوە" دەوروپشتی عەلوەی كەلار پاشەرۆیەكی زۆری لێ فرێدەدرێ ومەترسی نەخۆشی لێدەكرێ.

Image may contain: one or more people, sky and outdoor