ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌ له‌باره‌ی‌ به‌ستنی‌ پێوه‌ری‌ ئاو هۆشداری‌ به‌هاوڵاتیان ده‌دات،  به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت"هه‌ر هاوبه‌شێك پێوه‌ره‌كه‌ی‌ نه‌به‌ستبێت به‌بڕی‌ 100 هه‌زار غه‌رامه‌ی‌ بۆده‌كرێت".

 

 

سه‌ربه‌ست عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاوی سلێمانی ڕاگه‌یاند،"هه‌ر هاوبه‌شێك پێوه‌ره‌كه‌ی‌ نه‌به‌ستبێت كاتێك تیمه‌كان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن بڕی‌ 100هه‌زار دیناری‌ بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ وه‌ك غه‌رامه‌ی‌ نه‌به‌ستنی‌ پێوه‌ره‌كه‌ تا سێ مانگ".

 

وتیشی‌:"له‌دوای‌ ئه‌و سێ مانگه‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێوه‌ره‌كه‌ی‌ نه‌به‌ست، بڕی‌ غه‌رامه‌كه‌ی‌ بۆ ده‌كرێت به‌200 هه‌زار دینار".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، پێشتر ئه‌وه‌ راگه‌یه‌نرا كه‌ 1ی‌9 دوا واده‌یه‌ بۆ به‌ستنی‌ پێوه‌ره‌كه‌، تا ئه‌مڕۆش كه‌ 31ی‌8ی‌2019، هیچ بڕیارێكیان به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتوه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و درێژكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و واده‌یه‌.