ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەبارەی بوونی سەربازگەیەكی ئیسرائیلی لە هەولێر رەتدەكاتەوە.

 

دەقی روونكردنەوەی حكومەتی هەرێم:

لە ھەندێ كەناڵی میدیایی عێراقی ئیدیعای ھەبوونی سەربازگەیەكی ئیسرائیلی لە هەولێر كراوە كە گوایە ژەنەڕالێكی ژن بەڕێوەی دەبات.

حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە رەتدەكاتەوە و پێمانوایە ئەمە تەنیا پروپاگەندەیەكی سیاسی بێ بەھایە و ئامانجی بەلاڕێدابردنی ڕاستییەكانە بۆ قازانج و دەستكەوتی شەخسی.

 

جوتیار عادل

گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان