ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف- رێگای كوردستان

شەوی رابردوو 31/ 8 / 2019 ، چەكدارانی داعش لەسنوری شارەدێی جەلەولای سەربەشارۆچكەی خانەقین، دەستیان كردە بەتەقاندنەوەی مانگا و قوربانی هەیە

لەمبارەوە، بەشیر عەبدوڵا ، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی جەلەولا ، بە رێگای كوردستانی راگەیاند " دوای كاتژمێر 10ی شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە سنوری گوندی ئیسلاح لە سنوری ناوچەی شێخ باوە لە شارەدێی جەلەولا ، 3 مانگی بۆمب رێژكراویان ئاراستەی ناوچەكەكرد."

گووتیشی،" یەكێك لە مانگاكان لە بەردەم ماڵی " ئەفسەرێكدا تەقیەوتەوە ،بەو هۆیەوە كەسێك برینداربووە."

ئەوەشی خستەروو" پاشتر سوپا و پۆلیس دەستیان كردۆتە تەقاندنەوەی مانگاكان تەقێنراونەتەوە ."