ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی (كردنەوەی خولی پایزە)ی ئاسایی ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان، لەكاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەمە رێكەوتی 2019/9/1، ئەمەش دەقی بانگهێشتەكەیە:

بانگهێشت بۆ گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمانی كوردستان

پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی یەكەم لە ماددەی (7)و بڕگەی (سێیەم) لە مادەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی (كردنەوەی خولی پایزە)ی ئاسایی ســـاڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عیراق، لەكاتژمێر (11)ی پێشنیوەرۆی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 2019/9/1، تكایە لەكاتـی دیـاریكراودا ئامادەبن.

لەگەڵ رێزدا..

د.رێواز فایق حسێن

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان