ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێناس گەرمیانی- رێگای كوردستان

شەوی 1-9-2019 تیرۆرستانی داعش لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین هێرشیان كردە سەر هێزەكانی سوپای عێراق وشەڕوپێكدادانی قورس لە نیوانیاندا دروست بو.

محەمەد فایەق بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو هەواڵەكەی پشت راستكردەوەوبە(ڕێگای كوردستان)ی ڕاگەیاند:- تیرۆرستانی داعش لە ناوچەی موتیبیجای سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین هێرشیان كردە سەر سوپای عێراق ولە ئەنجامدا شەڕوپێكدادان بە سەختی دروست بو.

گوتیشی:- بە هۆی ئەو پەلاماردانەوە سەربازێكی سوپای عێراق كوژراو دواتریش ئەو تیرۆرستانەكە لە شەەڕەكی پاشەكشەیان كرد وبەرەو موڵگاكانی خۆیان هەڵهاتن.