ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كانی بۆ مانگی ئاب راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، بڕی پاره‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاوازه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاندوه‌: نرخی هه‌ر كاتژمێرێك ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ مانگی هه‌شت 39 دینار ده‌بێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی ئه‌یلول دیاریكرا.

لە راگەیەندراوەشكەش هاتووە، موه‌لیده‌كان به‌تێكڕایی له‌نێوان 250 بۆ 265 كاتژمێر كاریان كردووه‌، به‌وه‌ش نرخی‌ یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با له‌ نێوان نۆ هه‌زارو 750 دینار بۆ 10 هه‌زارو 500 دینار ده‌بێت، واته‌ نرخی ئه‌مپێڕێك له‌ گه‌ره‌كێك بۆ گه‌ره‌كێكی تر جیاوازه‌.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێویسته‌ پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی 10 خوله‌ك زیاتر به‌سه‌ر دابینكردنی كاره‌بای موه‌لیده‌ تێنه‌په‌رێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، سه‌رپێچیكار رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.