ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

له‌ یاداشتێكدا كه‌ مامۆستایانی گرێبه‌ست ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان كرد داوایانكرد، مامۆستایانی گرێبه‌ست كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زار مامۆستایه‌ به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێندرێن.

له‌ یاداشتە‌كه‌ی مامۆستایان هاتوه‌، "مامۆستایانی گرێبه‌ست چه‌ند ساڵه‌ به‌ موچه‌یه‌كی كه‌م له‌ شوێنی دوور وانه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌، له‌ ئێستاشدا كه‌ قه‌یرانی دارایی نه‌ماوه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت ئه‌و مامۆستایانه‌ به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێنێت، ئه‌مه‌ش مافێكی ره‌وای مامۆستایانی گرێبه‌سته‌".

هەر لە یاداشتەكە ئەوەش هاتووە، له‌ خۆپیشاندان و چالاكی به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌وكاته‌ی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان به‌ده‌م داواكاریه‌كه‌یان دەچێت و له‌ زوترینكات داواكه‌ریه‌كه‌یان كه‌ بریتییه‌ له‌ دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی جێبه‌جێ دەکات.