ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵاجاف- گەرمیان

مانگی رابردوو تەنیا لەشارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، 18 مۆلیدەی ئەهلی بەهۆی سەرپێچیەوە سزادراوە.

ئەمڕۆ دوو شەمە 2 / 9 / 2019 ، فەرهاد محەمەد ، بەرپرسی بەشی مۆلیدە ئەهلیەكان لە قایمقامیەتی شارۆچكەی كەلار، بە رێگای كوردستانی راگەیاند" لەماوەی مانگی رابرودا لە شارۆچكەی كەلار 18 مۆلیدە لەلایەن لیژنەكەكانەوە سزادراون،بەهۆی سەرپێچیەوە .

گووتیشی، لەو مۆلیدانەی سزادراون 3 مۆلیدەیان بەهۆی وەرگرتنی پارەی زیاتر بە بڕی 250 دینار زیاتر لە هاوڵاتیان سزادراون، ئەوانی تر ڤۆڵێیان نزم كردبوەوە و ئەوكارەبایەی دابوویان بەهاوڵاتیان ، بەشی ئامێرە كارەبایەكانی خەڵكی نەكردبوو.

زیاتر گووتی، بەبڕی نزیكەی 3 ملیۆن دینار سزای دارایی ئەوخاوەن مۆلیدانەدراوە.

لە شارۆچكەی كەلار 124 مۆلیدەی كارەبایی هەیە .