ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

Image may contain: 7 people, people smiling

گەڵاجاف

 

بەئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قائیمقامی قەزای كەلار و ژمارەیەك لەبەرپرسانی حكومی سنورەكە، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان، رۆژی سێشەممە 3ی ئەیلولی 2019 بەشێكی نوێ ی بەناوی (ئایا تۆ شوێنەوار ناسی؟) لە چوارچێوەی مۆزەخانەی شارستانی گەرمیاندا كردەوە.

بەپیی راگەیەنراوی ئیدارەی گەرمیان كە بە وێنەیەكی بە رێگای كوردستان دراوە" لە ووتەیەكدا (شكور محەمەد حەیدەر) بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان پێناسەیەكی كورتی مۆزەخانەی شارستانی گەرمیان و ئەو بەشە نوێیەی كرد و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیەكەی و زانكۆكانی (گلاسكۆی بەریتانی) و (دارسمودی ئەمریكی) ڕونكردەوە كەلەبواری گەڕان و دۆزینەوەی ناوچەی شوێنەواری سەر ڕووباری سیروان گرتویانەتەبەر و ڕۆڵی ڕێكخراوی پاراستنی كەلەپوری بەریتانی لەو پێناوەدا بەرزنرخاند.

بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان ڕاشیگەیاند وە" دەیانەوێت لەرێگەی دۆزینەوەی ناوچە شوێنەوارییەكانەوە مێژووی ڕاستەقینەی ڕابردوومان بنووسینەوە ووتیشی: بەپێ ی هەندێك لەو دۆزینەوانەی كە پێ ی گەشتووین مێژوویی ناوچەی شوینەواری كانی ماسی كەدەستپێكی پرۆژەكەی نێوانیانە دەگەڕیتەوە بۆ (1100_1500)پ.

بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان گووتیشیەتی: ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ ئەو زانكۆیانەدا واژۆكردووە هەركەلوپەل و كەرەستەیەكی نوێ بدۆزرێتەوە پێویستە ڕاستەوخۆ بگەڕینریتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی شوینەواری گەرمیان.

لەماوەی ڕابردووشدا زیاتر لە 1000 پارچەی (شكاو و ساغ) كەسەرجەمیان كەلوپەل و كەرەستەی شوینەوارین دۆزراونەتەوە و ڕادەستی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان كراون.

دواتر كەلوپەل و كەرەستە دۆزراوەكان نمایش كران و نوینەرانی هەردو زانكۆكەش ڕایانگەیاند كاركردنەكانیان لەسنورەكە بەردەوام دەبیت و كاردەكەن بۆ دۆزینەوەی شێواز و جۆری خواردن و چۆنێتی بەكارهینانی ئەو كەلوپەلانەی كەلەناوچەكەدا دۆزراونەتەوە.

Image may contain: 1 person, standing and indoor

No photo description available.

Image may contain: one or more people and outdoor

No photo description available.