ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین رایگەیاند، شەوی رابردو ئاگاداركراونه‌تەوه‌ له‌بونی نارنجۆكێك كه‌ به‌ ده‌رگای ماڵی هاوڵاتیه‌كه‌وه‌ هه‌ڵواسرابو به‌مه‌به‌ستی ته‌قاندنه‌وه‌ی، بەڵام لەلایەن هێزەکانیانەوە پوچەڵکراوەتەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، کاتژمێر 10:40 خولەکی شەوی رابردو هێزه‌كانیان له‌ بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) ئاگاداركراونه‌تەوه‌ له‌ بونی نارنجۆكێك كه‌ به‌ ده‌رگای ماڵی هاوڵاتیه‌كه‌وه‌ هه‌ڵواسرابو به‌مه‌به‌ستی ته‌قاندنه‌وه‌ی.

ئاماژە بەوەشکراوە، مه‌فره‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌نگه‌سه‌ر و بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر به‌ هاوكاری هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌نگه‌سه‌ر گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌ و توانیان پێش ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆكه‌كه‌ پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌.

پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت، پاش پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌، دوابه‌دوایی ڕوداوه‌كه‌ش خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ له‌ بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر سكاڵایی یاسایی تۆمار كرد، دۆسیەی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.