ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف ــ رێگای كوردستان

درەنگانی شەوی رابردوو لەگوندێكی سنوری شارەدێی قەرتەپەی سەربەشارۆچكەی خانەقین، بۆمبێكی چێنراو بەهەمەرێكی سوپای عێراق تەقیەوەو بەو هۆیەوە 3سەرباز برینداربوون.

لەمبارەوە، ئەمڕۆ چوارشەمە 4 / 9 / 2019 وەعد ئەكرەم، ئەفسەری هەواڵگری هێزە هاوبەشە ئەمنیەكانی عێراق، لە شارەێ قەرەتەپە، بە رێگای كوردستانی راگەیاند" كاتژمێر 10:12خولەكی شەوی رابردوو لەگوندی كەشكۆڵی سەربەشارەدێی قەرەتەپە ،بۆمبێكی چێنراو بە هەمەرێكی هێزەكانی لیوای 74ی سوپای عێراقیدا تەقیەوە ."

گووتیشی" بەهۆی تەقینەوەكەوە 3 سەربازی عێراقی برینداربوونە."

ئاماژەی بۆئەوەشكرد" هێزەكانی سوپا ناوچەكەیان گەمارۆداوەو لێكۆڵینەوەیان دەست پێكردوە."

ئەوەشی خستەروو" تیرۆریستانی داعش لەناوچەكەدا بەردەوام بۆمب دەچێنن."