ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەینێت:لە چەند رۆژی رابردوو چەند حالەتێكی نەخوازراو و تاوانكاری لەبەرامبەر چەند فەرمانبەرێكی شارەوانی رووداوە كە دوا حالەت تەقەكردن بوو لە بەرێوەبەری بەشی لابردنی زیادەرۆیی لە شارەوانی سلێمانی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ی ئەیلولی 2019 لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست رێگای كوردستان كەو تووە و تێیداهاتووە، سەبارەت بەو رووداو و دەستدرێژیانەی كە كرانە سەر فەرمانبەرانمان كاردانەوەی خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی لە شاری سلێمانی لێكەوتەوە كە داوای پاراستنی فەرمانبەران و جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2018یان كردووە. 

ئەوەش خراوتەڕوو، وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار لە كاتێك زۆر بە توندی سەركۆنەی دەستدرێژی و كردەوەی تاوانكاری تەقەكردن لە فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی دەكات، لە هەمانكات پشتگیری داواكاری خۆپیشاندەران دەكات و هەموو رێگەیەكی یاسایی دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی فەرمانبەران و دۆزینەوەی تاوانباران بە مەبەستی پەلكێشكردنیان بۆ بەردەم دادگاكانی هەرێم و بە سزا گەیاندنیان.

دەشڵێت، وەزارەت بەردەوام دەبێت لە لابردنی زیادەرۆییەكان و پاراستنی موڵكی گشتی و جێبەجێكردنی یاسا بەسەر هەموو لایەك بە یەكسانی.