ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگای ھەولێر ئاشكرای دەكات، لەمەودوا ئەگەر ھیچ گۆڕانكارییەك لە بارھەڵگرەكان نەكەن، پێویست ناكات بۆ تۆماركردن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بكەن، بەڵكو راستەوخۆ دەتوانن سەردانی سەنتەرەكانی پشكنین بكەن.

فازڵ حاجی، وتەبێژی ھاتووچۆی پارێزگای ھەولێر رۆژی چوارشەممە 4ی ئەیلولی 2019 لە راگەیەندراوێكدا خاوەن ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەكان ئاگادار دەكاتەوە: "وەكو كارئاسانییەك بۆیان لەمەودوا لەكاتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ئەگەر هیچ گۆرانكارییەك لە ‌بارهەڵگرەكان نەكەن و ‌ئاكارو جۆرەكەیان نەگۆرن، پێویست ناكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بكەن، و ‌رازامەندی وەربگرن".

وتەبێژی ھاتووچۆی پارێزگای ھەولێر باسی لەوەشكرد، " پێویستە خاوەن ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەكان راستەوخۆ دەتوانن سەردانی سەنتەرەكانی پشكنین بكەن و ‌پشكنین ئەنجامبدەن، دواتر بیبەنە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بۆ تۆماركردن".