ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزیری پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەفەرمانێكی وزاریدا تیادا بڵاوكرایتەوە، بەمەبەستی ڕێكخستنی ئاڕاستەی وتاری وەزارەت، بڕیار دراوە بەبێ ڕەزامەندیی وەزارەت فەرمانبەران لێدوان بۆ میدیاكان نەدەن.

بەپێی نووسراوی (2531) كە رۆژی 3 ی ئەیلولی 2019 2019 دەرچووە بەواژووی د. دارا ڕەشید مەحموود، وەزیری پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی رێكخستنی گوتاری وەزارەت و مامەڵەیكی تەندروست لەگەڵ میدیا و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بەگشتی بڕیارمان دا كە هیچ فەرمانبەریك بە سەرجەم پلە وەزیفییەكانەوە لێدوان و بەشداری لە هیچ بەرنامەیەك نەكەن كە پەیوەندیی بە كار و چالاكییەكانی وەزارەوە هەبێ بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندیمان.