ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گیڤارا گه‌رمیانی

گه‌نجێك له‌ ماڵه‌كه‌ی خویاندا، به‌ په‌ت خۆی هه‌ڵواسیوه‌ و كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی نێردراوه‌ بۆ پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی .

شەوی رابردوو، له‌ گه‌ڕه‌كی شێخانی شاری سلێمانی ، هاووڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، به‌ په‌ت خۆی هه‌ڵواسیوه‌ وده‌ستبه‌جێی خنكاوه‌ و گیانی له ده‌ستداوه‌.

به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د،وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به‌ڕیگای كوردستانی داوه‌، به‌ وته‌ی كه‌س و كاره‌كه‌ی هیچ كێشه‌ و گرفتێكی نه‌بووه‌، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ بێتاقه‌ت و بێ و خه‌مبار بووه‌.