ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەمڕۆ یەكشەممە رێکەوتی 2019/9/8 شاندێكی باڵای هەدەپە كە پێكهاتبوون لە سەزای تەمەللی، هاوسەرۆكی هەدەپە، هشیار ئۆزسۆی، پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی ئامەد و بەدران ئۆزتورك، پەرلەمانتاری بازنەی ئاگری، سەردانی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان كرد، لەلایەن کاوە مەحمود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و بابا عەلی جێگری سکرتێر و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان پێشوازیان لێکرا.
لەم دیدارەدا، بارودۆخی هەرێمی کوردستان قسەوباسی لێوەکراو هەروا هەلومەرجی سیاسی باکوری کوردستانیش تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، هەردولاش کۆک بوون لەسەر پێشخستنی پەیوەندیەکان و هەمئاهەنگی کردن، بەئامانجی پێشخستنی دۆزی گەلی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان.