ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان ــ كەركوك

رۆژی دووشەممە، 9-9-2019، لە بارەگای كۆمیتەی پارێزگای كەركوكی حزبی شیوعی كوردستان، كۆبونەوەی حزبە كوردستانییەكانی كەركوك بەڕێوەچوو.

لە كۆبونەوەكەدا بەرپرسی یەكەمی حزبە كوردستانییەكانی كەركوك ئامادەبوون و تاوتوێی رەوشی ئێستای شاری كەركوكیان كرد

هەرلەكۆبونەوەكەدا، لەسەر پێشنیاری حزبی شیوعی كوردستان، حزبە كوردستانییەكان بڕیاریاندا بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بكەن و ناوی( كەركوك كوردستانیە).