ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دەقی وتەكانی هاوڕێ کاسترۆ معروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەری حزبی شیوعی كوردستان، لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.

رۆژی 10 / 9 / 2019 لەکۆبوونەوەی ٥٤ ی ئەنجومەنی پارێزگادا بەکۆی دەنگ بابەتی ۲٥ هەزار دیناری عەریزەنوسینی کاتب عەدلەکان کە درابوو بە کۆمپانیای. info RR مان ڕەتکردەوە

ڕای بەندە سەبارەت بەو بابەتە بەو شیوازە بوو ئەمرۆ بە داخەوە سیاسەتی حکومڕانی ھەرێمی کوردستان خزمەت بەکەرتی تایبەت دەکات لەپیناو دۆلەمەند کردنی کۆمپانیاکان ئەوەی دەبینریت تەنھا بابەتی عەریزە نوسەکان نییە، بەڵکو کۆی سیکتەرەکانی تری گرتۆتەوە کەرتی گشتی بەتەواوەتی کراوەتە قوربانی کە ئەم سیاسەتە لەبەرژەوەندی خەڵکی ھەژارو حکومەتیشدا دانیە بۆیە. ناکرێت بەناوی چاکسازی باخەلی ھاووڵاتیان بە ئامانج بگیرێت، ئێمە لەلایەک باسی زۆری فەرمانبەر دەکەین لە دامو دەزگاکان لای ھەمووشمان ئاشکرایە موچە بەچ شیوازێکە حکومەت توانای دابین کردنی موچەی نییە، بۆ خۆی ئەوکارە ناکات ئەوپارەی کەساڵانە کۆمپانیاکە دەستی دەکەوێت سەروی چلو قوسورێک ملیار دنیارە، بۆیە داواکارم ئەنجومەنی پاریزگای سلیمانی پیشنیاری ئەوە بکات

١-ئەوگرێ بەستە ھەڵبوەشینیتەوو حکومەتی ھەریمی کوردستان خۆی ئەوکارە جێ بە جێ بکات.

٢-نرخەکەی لە دووھەزار تێ نەپەڕێت.

٣-داوام لەسەرۆکایەتی ئەنجومەن کرد پیشنیاری ھەڵوەشاندنەوەی ئەوگرێ بەستەی نێوان حکومەت و کۆمپانیای ناوبراوبکات بۆھەلوەشاندنەوەی بەدەنگی ئەندامانی ئەنجومەن ئاراستی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی کوردستانی بکات کە ئاماژەبکات وەزارەتی داد خۆی ئەوکارەبکات داھاتەکە بۆحکومەتی ھەرێمی کوردستان بگەرێتەوە بۆھیچ کۆمپانیایەک نەبیت وەری بگریت و نرخەکەشی لەدووھەزار زیاتر نەبێت بەداخەوە پیشنیارەکەم نەخرایە دەنگە دانەوە؟!!!!! تەنھا کۆی ئەندامان بەوە رازی بوون پیشنیار لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی ئەوەی ئیستا بکرێت و جاریکی بخریتەوە منافەسەوە بۆ کێ دەرچوو بەکەمترین نرخ ئەوە جێ بەجێ بکرێت لەئیستا رابگیرێت.

کاسترۆ معروف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

10/9/2019