ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێكدا بۆ په‌روه‌رده‌ی گشتی سلێمانی تیایدا ناوی ئه‌و خواردنه‌ رێگه‌پێدراوو پێنه‌دراوانه‌ی ئاماژه‌ پێداوه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌خواردنگه‌و كافتریاكانی خوێندنگاكان بفرۆشرێن.

له‌نوسراوه‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی ناوی چه‌ند خواردنێك هاتووه‌، كه‌ رێگه‌پێدراون له‌ناو فرۆشگاو خواردنگه‌و كافتریایی خوێندنگاكاندا به‌كاربهێرێن، وه‌ك" میوه‌ی وشك كراو جه‌ره‌سی داپۆشراو، له‌فه‌ی په‌تاته‌ی كوڵاو، مریشكی كوڵاو، له‌فه‌ی فه‌لافل و له‌فه‌ی هێلكه‌ی كوڵاو، میوه‌، بسكیتی پێچراو به‌هه‌موو جۆره‌كانی".

هه‌ر به‌پێی ئه‌و نوسراوه‌:" شیرو شه‌ربه‌تی پاكێت، بنێشت، نوقڵ، له‌فه‌ی خواردنی سوره‌وكراو، چیپس به‌هه‌موو جۆره‌كان و سارده‌مه‌نیه‌ گازیه‌كان، رێگه‌پێدراو نین له‌ناو خوێندنگاكاندا بفرۆشرین".

69355473_368430860775180_6391288889843122176_n.jpg

69954377_1245898835579890_9180954901184774144_n.jpg