ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دوای ڕوودانی (17) تاوانی دزی له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌مانگێك، پۆلیسی هەولێر توانی تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكات.

موقه‌دمی مافپه‌روه‌ر ئومێد عاره‌ب به‌رپرسی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی باكوور راگه‌یاند، ئاگادار كراینه‌وه‌ به‌ بوونی 17 تاوانی دزیكردن له‌ سنووری بنكه‌كه‌مان له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ مانگێك، ئێمه‌ش ده‌ستبه‌جێ دۆسیه‌ی لكۆڵینه‌وه‌مان بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ كرده‌وه‌و به‌ یارمه‌تی (ئاسایشی هه‌ولێر - هۆبه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌) توانرا تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكرێت دواتر تۆمه‌تبار راده‌ستی ئێمه‌ كرایه‌وه‌و دانی نا به‌تاوانه‌كه‌ی.

تۆمه‌تبار به‌ ناوی (ح.م.ك) ته‌مه‌ن 31 ساڵ، به‌ڕه‌گه‌ز سووری، دانی نا به‌ تاوانه‌كه‌ی كه‌وا هه‌ڵسابوو به‌ شكاندنی جامی چه‌ندین ئۆتۆمبێل و دزینی بڕێكی زۆر پاره‌و كه‌ل و په‌لی نێو ئۆتۆمبێله‌كان كه‌ بڕه‌كه‌ی به‌ نزیكه‌ی 40 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی ده‌خه‌مڵێنرێت له‌ پاركینگه‌كانی پارك ڤیو- ئیمپایه‌ر ـ پاڕكی شه‌هید سامی عبدالرحمن.

په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ كرایه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ كرا، دادوه‌ریش بڕیاریدا به‌ به‌ند كردنی تۆمه‌تبار به‌ مادده‌ 446له‌ (ی.س.ع) .

777788.jpg